" ده‌بێ به‌ڵێنى ئهوهبهپێشمهرگهبدهین كهیارییهكهبهسهربهخۆیی كوردستان كۆتایی دێ" ده‌یڤید ئهندڵمن
" هه‌رێمى كوردستان سویسراى رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاسته" دانیاڵ پاپیس
ئه‌م راپۆرتهپوختهى بۆچوونه‌كانى دوو نوسهرى و لێكۆڵه‌رى دیارى ئه‌مریكین كهوتارهكانیان رۆژێك به‌ر له‌راگه‌یاندنى ستراتیژى سه‌رۆك ئۆباما بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گروپى تیرۆریستى داعش بڵاو كرده‌وه. وتارى یه‌كه‌م به‌ناونیشانى ( به‌خێر بێى كوردستان) له‌لایه‌ن دانیاڵ پاپیس هوهنوسراوهكهمێژوونووس و لێكۆڵه‌رى سیاسیه‌و سه‌رۆكى مونته‌دا رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاسته. ئه‌م وتارهلهپێگهى واشنتن تایمز - The Washington Times بڵاوكرایه‌وه‌و دواتر به‌ناونیشانى جیاجیا له‌چه‌ندین پێگه‌ى دیكه‌ى ئیلیكترۆنى بڵاوكرایه‌وه. وتارى دووه‌م به‌ناونیشانى ( كورده‌كان شایسته‌ى سه‌ربه‌خۆیین) له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسى دیارى ئه‌مریكى ده‌یڤید ئهندڵمن لهیو ئێس ئه‌ى توده‌ى- USA Today بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌یڤید پێشتر بۆ رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز كارى كردووه‌و ئێستا گۆشهنووسى ی‌و ئێس ئه‌ى توده‌ى و سه‌رنووسه‌رى وێڵد پۆله‌سى جۆرناڵ ه.
خه‌بات: هێمن میرانى - به‌ریتانیا
شهرِى داعش
ده‌یڤید ئهندڵمن له‌وتارى ( كورده‌كان شایسته‌ى سه‌ربه‌خۆیین) به‌شێكى ته‌رخان كردووهبۆ شهرِى گروپى تیرۆریستى داعش. ناوبراو گومان له‌لێهاتوویی سوپاى عێراق ده‌كا كه‌تواناى به‌زاندنى داعشى هه‌بێ و هیواى بهئازایهتى پێشمه‌رگه‌هه‌یه. ده‌رباره‌ى سوپاى عێراق ده‌ڵێ (ده‌توانى گره‌و له‌سه‌ر ئهوهبكهى كهسوپاى عێراق كه‌له‌ئێستادا شایه‌نى به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌یه، ئه‌و سوپایه‌ى كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تێكى نوێ به‌ڵام لهرزۆكهوهپاڵپشتى ده‌كرێ، ناتوانێ یه‌ك هه‌نگاو له‌دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بچێته‌پێشه‌وه. ئه‌گه‌ر پشت بو سوپایهببهستین ده‌بێ بكهوینهنێو توندوتیژى و نائۆقرهییهكى درێژخایه‌ن كه‌به‌خێرایی لهههرێمهكهتهشهنهدهكا تا دهگاتهوڵاتانى ئێمه‌ش). نوسه‌ر كهدێتهسهر باسكردنى پێشمهرگهدهڵێ (كوردهبههێز و ئاماده‌كان، به‌تایبه‌ت هێزهقارهمانهكهیان، پێشمه‌رگه، باشترین و دوایین هیواى ئێمه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخهكهلهدژى داعش پێچهوانهبكهینهوه).
عێراقى شكستخواردوو
لهبهشێكى گوتاره‌كه‌یدا ده‌یڤید رهخنهلهبهردهوامى هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه‌ى عێراق به‌یه‌كپارچه‌یی ده‌گرێ و ده‌نووسێ ( هه‌وڵى زۆر بۆ هێشتنه‌وه‌ى عێراق به‌یه‌كپارچه‌یی له‌رێى راهێنان، هاوكارى بیانى و گوشارى دیبلۆماسى دراوه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ئێستا كاتى ئهوهیهروو بكهینهشوێنێكى دیكه.... ئێمهلهههوڵداین بۆ ئه‌وه‌ى عێراقێكى له‌كاركه‌وتوو پێكهوهبهێڵینهوه).
به‌ڵێن بهپێشمهرگهبدهن
ده‌یڤید باس لهئینتیماى كورد بۆ عێراق و ئاماده‌یی خۆ به‌خت كردن ده‌كا و ده‌نووسێ (هیچ كوردێك ئینتیماى راسته‌قینه‌ى بۆ عێراق نیه‌و ئامادهنیهژیانى خۆى بۆ به‌خت بكا. كورد ئامادهیهژیانى خۆى به‌خت بكا به‌ڵام بۆ كوردستانێكى ئازاد). لهبهشێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌دا كهدێتهسهر باسى ئه‌وه‌ى پێشمهرگهلهپێناوى چیدا شهرِ ده‌كا و چاوهرِێی چى ده‌كا، ده‌نووسێ ( لهوهگهرِێ كهراهێنان به‌و جهنگاوهرهكوردانهبكهیت و رێنوێنیان بكه‌ى، ئه‌وه‌ى پێشمهرگهبهراستى پێویستى پێیه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى ببێتهشمشێرێكى راسته‌قینه‌و تیژ ئهوهیهكهچهكى و كه‌لوپه‌لى دروستى پێ بدرێ و گه‌ره‌نتى ئه‌وه‌شى پێ بدرێ كهیارییهكهبهسهربهخۆیی كوردستان كۆتایی دێ. ئه‌گه‌ر ئێمهلهبینینى ئه‌م واقیعهسهركهوتوو نه‌بین، ئه‌مریكا و رۆژئاوا به‌رله‌وه‌ى بچنه‌ناو شهرِهكهوهدۆرِاون).
ئامانجه‌كه‌ى ئۆباما
ده‌یڤید ئهندڵمن، خۆزگهدهخوازێ ئۆباما ئه‌و شهرِهى بۆ ئامانجێكى باشتر بوایه، ئه‌و ده‌ڵێ ( به‌شێوه‌ى ره‌سمى، ئۆباما فرۆكهجهنگیهكانى ئه‌مریكاى ناردهبهرهكانى شهرِ بۆ ئه‌وه‌ى داعش له‌به‌نداوى موسڵ دووربخه‌نه‌وه‌و كهمایهتییهئایینیهكانى عێراق و هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردان بپارێزن، ئهمانههۆكارى باش بوون بۆ ده‌ستێوه‌ردان. به‌ڵام هۆكارى راستهقینهدهبوایهبۆ هاوكارى كورد بێ بۆ به‌دى هێنانى سه‌ربه‌خۆیی).
ده‌وڵه‌تى كوردى خراپه!
دانیاڵ پایپس له‌وتارى ( به‌خێر بێی كوردستان) باس لهتێرِوانینى پێشووى خۆى بۆ كوردستان ده‌كات له‌سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو هه‌یبووه، ده‌نوسێ (به‌رله‌وه‌ى به‌خێرهاتنى ده‌وڵه‌تى كوردستان لهباكورى عێراق بكه‌م، ده‌مه‌وێ دانبه‌وه‌دابنێم كهلهرابردوودا خۆم دژى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووم. له‌ساڵى 1991، له‌دواى كۆتایی هاتنى شهرِى كوێت و له‌و كاته‌ى سه‌ددام حوسێن هێرشى كرده‌سه‌ر شه‌ش ملیۆن كوردى عێراقى، من ئه‌و كات سێ بیانووم هه‌بوو كهدژایهتى ده‌ستێوه‌ردانى ئه‌مریكا بكه‌م، ئه‌و بیانووانهتا ئێستاش له‌هه‌ندێ لاوهدهبیسترێن. یه‌كه‌م، سه‌ربه‌خۆیی كورد دهبێتهسهرهتاى كۆتایی هاتنى عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت. دووه‌م، ئهمهدهبووههۆى هاندانى هه‌ستى سه‌ربه‌خۆیی له‌لاى كوردانى سوریا، توركیا و ئێران، به‌مه‌ش نا ئۆقره‌یی و ململانێ لهناوچهكهدههاتهكایهوه. سێیه‌م، دهبووههۆكارى چه‌وساندنه‌وه‌ى پێكهاتهجیاوازهكانى دیكهكهلهگهڵ كورد له‌كوردستان ده‌ژین و به‌مه‌ش خوێنى زۆر له‌نێوان خه‌ڵك لهناوچهكهدهرِژا).
كۆتایی عێراق نیعمه‌ته
دانیاڵ هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ورد بۆ گریمانه‌كانى بیست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌رى خۆى ده‌كا و ده‌نووسێ (سه‌لمێندرا كه‌هه‌ر سێ پێشبینیه‌كه‌م به‌ته‌واوى هه‌ڵه‌بوون. بهلهبهرچاوگرتنى مێژووی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى دوور و درێژى عێراق، ده‌رده‌كه‌وێ كه‌كۆتایی هاتنى عێراقێكى یه‌كگرتوو جۆرێك له‌ئارامى بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى دێنێ).
كورد له‌پارچه‌كانى دیكه
ده‌رباره‌ى جولانه‌وه‌ى كوردى له‌پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان كه‌ئه‌و له‌نه‌وه‌ده‌كان وه‌كو سه‌رچاوه‌ى نا ئارامى لهناوچهكهسهیرى ده‌كردن، دانیاڵ باوهرِى وایه( به‌هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى دابه‌ش بوونى عێراق پێویسته، جولانه‌وه‌ى كوردى له‌وڵاتانى دراوسێی ئاكامى گرنگى هه‌بووه. ئێستا سوریا دابه‌ش بووهبۆ سێ پێكهاته‌ى ئیتنى و مه‌زه‌بى كه‌كورد و عه‌ره‌بى سوننى و عه‌ره‌بى شیعه‌ن، ئهمهلهمهوداى دووردا قازانجى هه‌یه. ئه‌و كوردانه‌ى توركیا به‌جێ دێڵن، (رهنگهمهبهستى ئه‌وانه‌بێ كهدهبنهگهریلا - خه‌بات) خواستهسهركێشهكانى سه‌رۆكى ئێستاى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئاسته‌م ده‌كه‌ن. به‌هه‌مان شێوه، ئه‌و كوردانه‌ى ئێران به‌جێ دێڵن، هاوكارى كه‌مكردنه‌وه‌ى خواستهشهرِانگێزهكانى نیمچهئیمپراتۆریهتهكهدهكهن).
پێكهاته‌كانى دیكهلهكوردستان
دانیاڵ له‌نه‌وه‌ده‌كان له‌وه‌ده‌ترسا كه‌ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى كوردى دروست ببێ، پێكهاتهجیاوازهكانى دیكهكهلهگهڵ كورد ده‌ژین رووبه‌رووى دۆخێكى مه‌ترسیدارى توندوتیژى و له‌ناوبردن ده‌بنه‌وه. ئێستا كهههڵسهنگاندن بۆ گومانهكهى خۆى ده‌كا، نوسیویهتى (زۆر دوور و پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى من له‌نه‌وه‌ده‌كان لێى ده‌ترسام له‌كوردستان روویدا. له‌جیاتى ئه‌وه‌ى كهپێكهاتهجیاوازهكان له‌كوردستانى عێراقهوهرابكهین، وه‌كو ئه‌وه‌ى من پێشبینیم كردبوو، ئه‌وه‌تا سه‌دان هه‌زار پهناههندهلهتهواوى ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراقهوهدهرِژێنهكوردستان و سوود لهلێبوردهیى و دهرفهتهكانى وه‌رده‌گرن).
بیركردنه‌وه‌ى نه‌وه‌ده‌كان به‌رامبه‌ر به‌كورد
دانیال پاپیس به‌رگرى له‌خۆى ده‌كا كهگومانى خراپى ده‌رباره‌ى كوردستان و كوردهوهههبووه، ده‌نوسێ (من ده‌توانم هۆكارى ئه‌و ههڵهتێگهیشتنهى خۆم روون بكه‌مه‌وه. له1991، هیچ كه‌سێك نه‌یده‌زانى كه‌هه‌رێمى كوردى له‌عێراق ئاوا به‌خێرایی ده‌توانێ پێشبكه‌وێ وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كهساڵێك دوای پێشبینی و نیگه‌رانییه‌كانى من هاته‌كایه‌وه( مه‌به‌ست 1992)ه، ده‌توانرێ پێى بگوترێ ( له‌گه‌ڵ تۆزێك زیاده‌رۆیی) سویسراى رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاستى موسڵمانان. ئه‌و خهڵكهچیانشینهچهكدار و خاوه‌ن بیرى بازرگانیهتهنیا ده‌یانه‌وێ كه‌لێیان بگهرِێن بۆ خۆیان گه‌شه‌بكه‌ن و پێشبكه‌ون. خه‌ڵكێك له1991 رهنگهنهیدهزانى كه‌هێزى كوردى، پێشمه‌رگه، ده‌توانێ خۆى وه‌كو هێزێكى رێكخراوى لێهاتوو ئاماده‌بكا كهلهرێگهییهوهحكومهتى هه‌رێمى كوردستان بتوانێ میتۆدى تیرۆریستى ره‌ت بكاته‌وه. خه‌ڵك نه‌یده‌زانێ ئابوریه‌كه‌ى وا به‌خێرایی ده‌توانێ گه‌شه‌بكا. خه‌ڵك نه‌یده‌زانێ كه‌هه‌ردوو خێزانى حوكمرِانى سیاسى، تاڵه‌بانى و بارزانى، ده‌توانن خۆیان رابهێنن كهپێكهوهههڵبكهن و سیاسه‌ت بكه‌ن، خه‌ڵك نه‌یده‌زانێ كه‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێ به‌رپرسیارێتى دیپلۆماسى هه‌ڵبگرێ و سه‌ركرده‌كانى ده‌توانن رێكه‌وتنامه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى واژوو بكه‌ن. خه‌ڵك نه‌یده‌زانى كوردستان ده‌توانێ ببێته‌خاوه‌ن دهزانكۆ و ده‌زگاى فێركردنى باڵا و كولتوورى خۆى بباته‌پێشه‌وه. بهپێچهوانهوهئهمانهههموویان روویاندا. وه‌كو چۆن لێكۆڵهى دیارى ئیسرائیلى، ئۆفرا بینگۆ ده‌ڵێ "هه‌رێمى ئۆتۆنۆمى كوردستان سه‌لماندویه‌تى كهسهقامگیرترین و پێشكه‌وتووترین و ئارامترین و دیموكراسیترین بهشهلهعێراق").
هه‌نگاوى داهاتوو
دانیاڵ پرسیار ده‌كا كهههنگاوى داهاتووى كوردستان چى ده‌بێ، هه‌ر خۆى وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و لهپێشمهرگهوهدهست پێ ده‌كا و ده‌نووسێ (یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌دواى شكستى گه‌وره‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش، پێویستهپێشمهرگهدووبارهچهكدار بكرێته‌وه‌و راهێنانى پێ بكرێ، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ نهیارهكۆنهكانى وه‌كو حكومه‌تى عێراق و كوردانى توركیا دروست بكا، ئهمانهههنگاوى زۆر گه‌وره‌و گرنگ ده‌بن بۆ ئاینده‌ى كوردستان).
گهرِانهوهبۆ رابردوو
ده‌یڤید ئهندڵمن لهبهشێكى نوسینه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ده‌كات كه‌چۆن له‌دواى شهرِى یه‌كه‌مى جیهانى مافى ده‌وڵه‌تدارى له‌كورد زه‌وت كراوه‌و نوسیویهتى (نزیكه‌ى سهدهییهك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى په‌یماننامه‌ى ڤێرساى له‌كۆتایی شهرِى یه‌كه‌مى جیهانیدا مۆركرا، كوردستان له‌ژێر ده‌ستی خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌رهێندرا. سهركهوتووانى شهرِ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى ئیمپراتۆریه‌تى هه‌ڵوه‌شاوه‌ى عوسمانى دووبارهدابرِیژنهوه، وڵاتانى عێراق و سوریا و لوبنان و ئه‌رده‌نیان دامه‌زراند و ده‌رگایان بۆ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلیش كرده‌وه، به‌ڵام كوردستانیان خستهدهرهوهى نه‌خشه‌ى نوێی ناوچه‌كه. له‌جیاتى ئه‌مه، میلله‌تێكى 30 تا 40 ملیۆنیان، كهلهرووى ئیتنى و ئایینى و كولتورییهوهچونیهكن، به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى بچووكى وڵاتاندا په‌رش و بڵاو كرد).
هانى سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن
دانیاڵ دێته‌سه‌ر خواستى سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم له‌باشورى كوردستان و ده‌نوسێ (سه‌ركردایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى كردووهكهنیازى ئه‌وه‌یان ههیهكهریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی رێك بخه‌ن كه‌پێشبینى ده‌كرێ پێشوازی و پاڵپشتیه‌كى جه‌ماوه‌رى گه‌وره‌ى لێ بكرێ، به‌ڵام له‌رووى دیبلۆماسیهوهچاوهرێ ئه‌و پێشوازیهگهرمهناكرێ. حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق، بێگومان، دژى ئه‌و ئامانجهدهبێ و به‌هه‌مان شێوههێزهگهورهكانى دونیا به‌هۆكارى دڵرِاوكێیان ده‌رباره‌ى پرسى سه‌قامگیرى لهناوچهكهپشتگیرى ناكه‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا به‌ره‌چاوكردنى مێژووى گه‌شاوه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هێزه‌ده‌ره‌كییه‌كان پێویستههانى سه‌ربه‌خۆیی بوونى بده‌ن. میدیا نیمچهرهسمییهكان له‌توركیا ئهمهدهكهن. جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، جۆ بایدن، رهنگهپێشنیارهكهى ساڵى 2006ى پێشبخا كه‌بۆ دامه‌زراندنى سێ هه‌رێمى كوردى، سوننى، شیعى له‌عێراق پێشكه‌شى كردبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى بهرژهوهندییههاوبهشهكان بداتهحكومهتێكى ناوه‌ند له‌به‌غدا.
كوردستانێكى یه‌كگرتوو و تاقانه
ئه‌وه‌ى زۆر جێى هه‌ڵوه‌سته‌یه، هه‌ردوو نوسه‌ر كه‌له‌یه‌ك رۆژدا و یه‌ك رۆژ به‌ر له‌ستراتیژیه‌تى نوێى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌داعش وتاره‌كانیان بڵاویان كردۆته‌وه، باس لهكوردستانێكى گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن له‌وه‌ى هاوڵاتیانى كورد له‌باشورى كوردستان داواى ده‌كه‌ن. دانیاڵ نوسیویهتى ( چى ده‌بێ ئه‌گه‌ر كورده‌كانى عێراق هێزێكى هاوبه‌ش به‌درێژایی سىَ سنوور، وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌هه‌ندێ بۆنه‌ى دیكه‌دا كردوویانه، بهێننهكایهوهو یه‌ك كوردستانى تاقانهكهژمارهى دانیشتوانه‌كه‌ى 30 ملیۆن بێ دابمه‌زرێنن و ببنهدهروازهى ده‌ریاى سپى ناوهرِاست؟). دهیڤیدیش هۆكاره‌كانى داواى له‌م جۆره‌ى روونكردۆته‌وه‌و نوسیویهتى (كورد چه‌كدارى خۆى ههیهكهپێویستیهتى بۆ خۆپاراستن، به‌تایبه‌ت لهناوچهیهكى فراوانى باكورى سوریا و عێراق كه‌داعش زۆر بههێزهوهپێگهى خۆى تێدا قایم كردووه. كوردانى سوریاش نه‌یارێكى گرنگ و ئازاى رژێمى ئه‌سه‌د و تیرۆریستانى داعشن. كوردانى توركیاش به‌هه‌مان شێوههاوپهیمانێكى گونجاون. ئه‌گه‌ر ئێمه‌بتوانین توركیاى هاوپه‌یمانمان له‌ناتۆ رازى بكه‌ین كه‌به‌شێك له‌وێ به‌كورده‌كان بدات، ئه‌ى بۆ نا؟ كه‌تا ئێستا ته‌نیا هۆكارى سه‌رقاڵكردن بوونهبۆ ئه‌و وڵاته. كورده‌كانى ئێران، ههرچهندههیچ خۆشه‌ویستیه‌كى ون بوو له‌گه‌ڵ مه‌لاكانى تاران كۆیان ناكاته‌وه، كه‌چى هه‌ردوو لا ئهمرِۆ ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌رووى داعش ببنهوهبهههر نرخێك بێ).
بۆ ده‌وڵه‌تدارى ئاماده‌ن
ده‌رباره‌ى پێداویستیه‌كانى ده‌وڵه‌تدارى، ده‌یڤید نوسیویهتى ( ئهمرِۆ، كورد لهوهدهگهن كهدامهزراندنى ده‌وڵه‌تێكى زیندوو چى پێویسته، ئازایه‌تى و كارامه‌یی ئه‌وه‌شیان تێدایهكهبهرگرى لێ بكه‌ن. ده‌رباره‌ى سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵات، كورد هه‌موو مافێكیان ههیهكهببنهدهوڵهت. هه‌روه‌ها كورد داواى پاڵپشتى دارایی‌ش ناكا، چونكهخۆیان نه‌وتى پێویست و دۆخێكى بازرگانى زیندوویان ههیهكهلهتوانایدایهبناغهیهكى پته‌وى ئابورى بۆ وڵاته‌كه‌یان دابنێ).
سایكس بیكۆ شهقاندنى هاتووه
دانیاڵ به‌پێویستى ده‌زانێ كهنهخشهى سیاسى رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاست كه‌به‌رهه‌مى رێكه‌وتنێكى نهێنى دواى شهرِهبهدامهزراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان دابرِێژدرێتهوه، نوسیویهتى ( له‌ئێستادا سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تى كوردى گۆرِانێكى جۆرایه‌تى گه‌وره‌به‌سه‌ر ته‌واوى ههرێمهكهدههێنێ كهدهبێتههۆى زیادكردنى ده‌وڵه‌تێكى نوێ و دابه‌شكردنى چوار ده‌وڵه‌تى دراوسێ. ئه‌م گریمانهیهرهنگهدڵهرِاوكێ له‌سه‌رتاسه‌رى دونیا دروست ده‌كات. به‌ڵام رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاست، كه‌هێشتا له‌چنگى سه‌ودای نهێنى شوومى سایكس بیكۆدایهكهوڵاتهئهوروپییهكان له‌ساڵى 1916 بۆ دابه‌شكردنى ناوچهكهسازیاندا، پێویستى بهههژاندنێكى سوودمه‌ند هه‌یه. به‌و جۆره، سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تى كوردى دهبێتهبهشێك له‌پرۆسه‌ى نائۆقره‌یی هه‌رێمى، مه‌ترسیدار به‌ڵام پێویست، كه‌له‌ساڵى 2010 هوهلهتونس ده‌ستى پێكرد. له‌م روانگه‌یه‌وه، پێشنیار ده‌كه‌م پێشوازیه‌كى گه‌رم بكرێ لهیهكخستنى چوار به‌ش بۆ پێكهێنانى كوردستانێكى تاقانه‌و یه‌كگرتوو). ده‌یڤید روو لهوڵاتهكهى خۆى ده‌كا و ده‌نوسێ (ئه‌مریكا، به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵات و بازووهسهربازى و دیبلۆماتهكانى، پێویستهشتێكى كه‌متر نه‌كا له‌وه‌ى كهلهكۆتاییدا هاوكارى كورده‌كان بكا بۆ ئه‌وه‌ى بگهنهئهو ئامانجه‌ى كه‌ئێستا سه‌ره‌تاكانى به‌ده‌ست هاتوون و گیانى هه‌زارانیان له‌پێناویدا به‌خت كردووه. رهنگهئێمهبتوانین هه‌ڵه‌كانى سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر راست بكه‌ینه‌وه).