چاوپێکهوتنی (کوردستانی نوێ) لهگهڵ پرۆفیسۆر دانیاڵ پایپس:
لە بەردەم ئەگەرەکانی کشانەوە یان مانەوەی هێزەکانی فرە نەتەوە لە عێراق و زیادبوونی ترسی توندوتیژی و ململانێی تایفی و بەهێزبوونی سوپاو پۆلیسی عێراق و هەنگاوەکان بۆ چالاککردنی هەوڵەکان بۆ هینانەدی ئاشتبوونەوەی نیشتیمانی، هەمیشە مەسەلەی ئاسایش و گێڕانەوەی جێگیری بۆ عێراق کارو خەمی یەکەمی ئەمریکاو حکومەتی عێراقەو لە غیابی چارەسەرێکی کاریگەریشدا بۆ ئەو کێشەیە هێشتا توندوتیژی و کوشتن و ململانێ بەربەستی یەکەمی بەردەم پێشکەوتنی پرۆسەی سیاسیین لە عێراق. بۆ قسەکردن لەسەر کێشەکانی ئاسایش و جێگیری لە عێراق و کاریگەریی جەنگی عێراق لەسەر ئاسایش و جێگیریی ئەمریکاو ناوچەکە، بە چەند زنجیرەیەک رای کۆمەڵێک پسپۆرو چاودێری سیاسی وەردەگرین. له چاوپێکهوتنی ئهمجارهدا بۆچوونی پرۆفیسۆر دانیاڵ پایپس دهخهینه روو.
سازدانی گفتوگۆ: پێشهوا عهبدولخالق/ خوێندکاری دکتۆرا له زانکۆی کیڵ.
پرسیار:
-
ئایا جەنگی عێراق و ئاکامەکانی وای کردووە ئەمریکا زیاتر هەست بە ئاسایش و سەلامەتی زیاتر بکات؟ یان کاریگەریی جەنگی عێراق لەسەر ئەمریکا چی بووە لە رووی ئاسایش و سەلامەتیی ئەو وڵاتەوە؟
-
ئایا تا چەند جەنگی عێراق کاری کردووەتە سەر سەلامەتی عێراقییەکان و دۆخی ئاسایش بەگشتی لە عێراق؟
-
تا چ رادەیەک مانەوەی هێزی فرە نەتەوە لە عێراق کاری کردووەتە سەر بارودۆخی ئاسایش لە عێراق؟
-
بەو پێیەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ململانێ تایفییەکان کاریگەریی خێراو کارای دەبێت لەسەر بارودۆخی ئاسایش، هۆکارە راستەقینەکانی پشت زیادبوون و پەرەسەندنی ململانێ تایفییەکانی عێراق کامانەن؟ ئەگەر و داهاتووی ئەو کێشەیەو رێگەچارەکانی چیین؟
-
راسپاردەو ئامۆژگاری بۆ هەریەک لە لایەنی ئەمریکاو حکومەتی عێراق بۆ باشکردنی بارودۆخی ئاسایش و جێگیریی لە عێراق چییە؟
وەڵام:
-
بەڵێ جەنگى عێراق وایکردووە ئەمریکا سەلامەت تر بێت، چونکە بەهۆى رزگارکردنى عێراق و ناوچەکەو جیهانەوە لە دەستى سەدام حسێن هەموو لایەک بە ئەمریکاشەوە هەست بە ئاسایش و سەلامەتى زیاتر دەکەن. ئەمە ماناى ئەوە نییە کە هەڕەشەو مەترسییە نوێکان لە زیادبووندا نین، بەڵام هیچ شتێک هێندەى حوکمى ئەو دڕندە خوێنڕێژە خراپ نابێت.
-
عێراقییەکان لە بەهارى ساڵى (2003) وە دەستییان بە گەشتێکى سەخت و درێژخایەن کردووە، بەڵام هیچ گومانێکم نییە کە لە ماوەى پێنج ساڵى رابردوو و لە داهاتووشدا زۆر باشتر دەبن وەک لەوەى لە ژێر حوکمى سەرکوتکارى بەردەوامى سەدام حسێندا بژیانایە.
-
هێزى فرە نەتەوە هێشتا نە لە رووى سیاسى و نە لە رووى سەربازییەوە بەو شێوەیە نین کە بتوانن بارودۆخى ئاسایش لە عێراقدا باشتر بکەن. من هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنى عێراق وەک گەورەترین هەڵە کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە ئەنجام دراوە، دەبینم. ئێستا کاتى ئەوە هاتووە ئەو ئەرکە بە خێرایى بدرێتەوە دەست عێراقییەکان خۆیان.
-
عێراقى پۆست- سەدام بووەتە شانۆى کۆمەڵێک توندوتیژیى نەژادىو ئاینىو ئابوورىو جیۆگرافى کە چەندین ساڵى دەوێت بۆ چارەسەرکردنیان. بۆ هەموو ئەو کێشانە تەنیا هۆکارێک نییە، بەڵکو چەند فاکتەرێکى بەیەکداچوو بووەتە هۆى دروستبوونى کێشەکان. چارەسەرى ئەو کێشانە ئەوەیە کە عێراقییەکان فێرى ئەوە ببن سازشکردن و پێکەوە ژیان تەنیا رێگەیە بۆ ژیانێکى باشتر.
دانیاڵ پایپس کێیه:
-
بەڕێوەبەری دەزگای (Middle East Forum)ە کە یەکێکە لە (Think Tank)ە بەناوبانگەکانی ئەمریکاو کار بۆ بەرژەوەندییکانی ئەمریکا دەکات لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
-
ماڵپەری دانیاڵ پایپس (www.danielpipes.org) بە یەکەم ماڵپەر دەستنیشان کراوە کە زۆرترین کەس بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاستو ئیسلام سەردانیان کردووە.
-
ساڵی (1978) لە زانکۆی هارڤەرد بڕوانامەی دکتۆرای لە مێژوودا وەرگرتووە.
-
لە چەندین زانکۆی بەناوبانگی ئەمریکا وەک مامۆستا کاری کردووە، لەوانە: زانکۆی شیکاگۆ، زانکۆی هارڤەرد.
-
تا ئێستا چەند پۆستێکی گرنگی لە ئیدارەکانی حکومەتی ئەمریکادا وەرگرتووە، لەوانە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی بەرگریدا.
-
نووسەری (12) کتێبەو خوێندنەوەی بۆ زیاتر لە (530) کتێب کردووەو بەرهەمەکانی بۆ زیاتر لە (29) زمانی جیهان وەرگێڕدراون.